نرخی زێر لە هەرێمی كوردستان رووی لە دابەزین كرد

  2021-01-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهاندا بەیانی ئەمڕۆ بۆ هەر یەك ئۆنسە زێر كە دەكاتە 31.1 گرام بەرامبەرە بە هەزار و 898 دۆلار بەراورد بە دوێنێ شەممە نرخەكەی بە جێگیری ماوەتەوە.

نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش جارێكی دیكە بەرزبووەتەوە و بەهای یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بەرامبەرە بە 383هەزار دینار. 

بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەراورد بە نرخەكانی دوێنێ دابەزینێكی كەمی بەخۆیەوە بینیوە هەرچەندە لە ئاستی جیهانیدا نرخ بە جێگیری ماوەتەوە. 

نرخەكان لە بازاڕەكانی سلێمانی وەرگیراون

مسقاڵیك زێڕی عەیارە 24 بە 438 هەزار دینارە
 
مسقاڵیك زێڕی عەیارە 21 بە 383 هەزار دینارە 

مسقاڵیك زێڕی عەیارە 18 بە 330 هەزار دینارە


ڕیکلام