تەندروستی عێراق: ژمارەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەردەوام لە هەڵکشاندایە

  2021-01-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٩٢٨ کەسی دیکە لە تووشبوانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتە ماڵەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٧٥٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٢ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩١.٤% کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا تەشەنەی کردووە، ٥٩٩ هەزار و ١٢٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٤٧ هەزار و ٤٥٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دەڵێت، تا ئێستا لە سەرانسەری عێراقدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٨٥٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 



ڕیکلام