وەزیری بەرگری عێراق: وڵات بەرە و شەڕی ناوخۆ دەچێت

  2021-01-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری بەرگری عێراق هۆشداری دەدات لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆ لە وڵاتەكەدا، دەڵێت پێویستە بە هۆشیاری مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكرێت كە بۆمب دەچێنن.

جومعە عناد جبوری، وەزیری بەرگری عێراق لە 100 ساڵەی یادی دروستبوونی سوپای عێراق رایگەیاند: عێراق بەرەو شەرێكی ناوخۆیی دەڕوات و لەم شەڕەدا گشت لایەنێك زەرەرمەند دەبن بۆیە پێویستە بە هەموو لایەك رێگری لێبكەین. 

ناوبراو وتیشی: ئەوانەی مین دەچێنن لایان زۆر ئاسییە موشەك بەكاربهێنن و ئاراستەی هەر شوێنێكی بكەن، ئەمانەش جۆرە كەسێكن كە هەستی تێگەیشتنیان لە ئاستێكی نزم دایە بۆیە دەبێ بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە بابەتانە بكەین و لایەنە سیاسیەكانیش خۆیان لە ململانێ بەدوور بگرن. 


ڕیکلام