سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ٥ وەزیری کابینەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی دەگۆڕدرێن.
میدیا عێراقییەکان لەزاری ئەو سەرچاوەیەی هاوپەیمانی فەتحەوە بڵاویکردەوە، ئەو ٥ وەزیرەی کە دەگۆڕدرێن بریتین لە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و پەروەردە و کارەبا و وەزارەتە ئەمنییەکان.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی پێشێلکاری دارایی و ئیدارییەوە، هەردوو وەزیری بازرگانی و بەرگری بانگهێشتکردنی لێپرسینەوە دەکرێن، پرۆسەکە لە نزیکترین دەرفەتدا بەڕێوە دەچێت.