ئەمڕۆ نرخی نەوت تا ڕەدەیەک جێگیرە و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 54 دۆلار و 52 سەنت فرۆشرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 50 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوە و بەڕای شارەزایان پێشبینیش دەکرێت نرخەکە زیاتریش بەرزببێتەوە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەت عێراق و هەرێم کە داهاتی سەرەکیان پشت بە نەوت دەبەستێت هەواڵێكی خۆشە و کاریگەری لەسەر بودجە و داهاتیان دەبێت.