دەقی فەرمانی دادگای رەسافە بۆ دەستگیركردنی دۆناڵد ترەمپ

  2021-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای رەسافە فەرمانی دەستگیركردنی سەرۆكی ئەمریكای ئاراستەی هێزە ئەمنیەكان كردووە و داوایان لێدەكات لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە ئامادەی بكەن.


سەرۆكایەتی دادگای دەستپێكردنەوەی بەغداد/ رەسافە، دادگای لێكۆڵینەوە كەرادە، فەرمانی دەستگیركردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بڵاوكردەوە و داوای لە هەموو هێزە ئەمنیەكان كردووە دەستگیری بكەن. 

لەو فەرمانی دەستگیر كردنەدا كە بە ماوەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی دەركراوە، دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا ناسێندراوە. 

فەرمانەكە بە ژمارە نوسراوی 4587 لە رۆژی 7ی كانونی دووەمی 2021 دەركراوە و واژۆی دادوەر حەیدەر عەبدولكەریم ناسری بەسەرەوەیە. 


ڕیکلام