فالح فەیاز خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە

  2021-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەهۆی تێوەگلانیەتی لە پێشێلكارییە جیدییەكانی لە مافی مرۆڤدا، خراوەتە نێو لیستی سزاكانیانەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: فالح فەیاز ئەندامی شانەی بەگژداچونەوەی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 بووە كە لەلایەن ئێرانەوە هاندراون.  

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی روونكردووەتەوە، فەییاز بەشێك بووە لەو شانەی قەیرانەی سەركردەكانی حەشدی شەعبی بە هاوكاریی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دروستیان كردبوو بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان. 

ئەوەشی ئاشكراكردووە ئەو گروپەی حەشدی شەعبی تا ئێستاش بەردەوامن لە هەڵمەتی كوشتنی چالاكوانانی سیاسی عێراق كە داوای هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە حكومەتێكی پاك دەكەن.


ڕیکلام