نەوتی برێنت بەشێوەیەكی بەرچاو نرخەكەی بەرزبوەوە

  2021-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی بەخۆیەوە بینی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە 55 دۆلار و 44 سەنت، نەوتی ئەمریكیش بەرزبوویەوە و بە 51 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


لە رۆژی 25ی شوباتی 2020 نرخی نەوتی برێنت لە 56 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەكرا بوو، لەدوای ئەوەش نرخی نەوت تا ئێستا ئەو نرخەی تۆمار نەكردووەتەوە لە كاتێكدا لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی 2020دا نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 19 دۆلار. 

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سعودیە كە گەورەترین هەناردەكەری نەوتی جیهانە، رایگەیاند، لە مانگی شوبات و ئازاردا بە شێوەیەكی خۆبەخشانە بڕی یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا كەمدەكاتەوە. 


ڕیکلام