تویتەر هەژمارەكەی ترەمپی راگرت

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەرچەندە ماوەی رابردوو تویتەر چەندجارێك تویتەكانی ترەمپی سڕیەوە، بەڵام دوای فەیسبووك ئینستاگرام ئەو تۆڕەكۆمەڵایەتیەش هەژماری سەرۆكی ئێستای ئەمریكای راگرت.

 كۆمپانیای تویتەر لەبارەی داخستنی هەژماری  دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: بۆ رێگریكردن لە تووندوتیژی زیاتر، ناچاربووین هەژماری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دابخەین. 

 لە رۆژی چوار شەممەدا بەهۆی هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشكردنە سەر كۆنگرێسی وڵاتەكە تویتەر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر هەژماری ترەمپی راگرتبوو ئەمڕۆش بەشێوەیەكی كات بۆ دیارینەكراو هەژمارەكەی راگرتەوە. 

 ئەوەش دوای ئەوەهات كە رۆژی پێنجشەممە هەریەكە لە كۆمپانیای فەیسبووك ئینستاگرام كە یەك خاوەنیان هەیەرایگەیاندبوو، بەهۆی شێواندنی پرۆسەی دەستاودەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات هەژمارەكانی ترەمپی لەو تۆڕەكۆمەڵایەتیانە راگرت. 

هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر زیاتر لە 88 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، بەشێوەیەكی بەردەوام، رۆژانە زیاتر لە تویتێكی بڵاو دەكردەوە. 


ڕیکلام