ژمارەیەك كۆچبەر لە توركیا فێڵێكی گەورەیان لێدەكرێت

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە توركیا فێڵێكی گەورە لەژمارەیەك كۆچبەر دەكرێت و بە ناوی ئەوەی براونەتە ئیتاڵیا لە گوندێكی توركیا بەجێدەهێڵدرێن.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە 84 كۆچبەری میسری و ئەفغانی و سوری لەلایەن ژمارەیەك قاچاخچیەوە فیڵیان لێكراوە و هەر كەسە و بڕی هەزار یۆرۆی لێوەرگیراوە بۆ ئەوەی بیانگەیەننە وڵاتی ئیتاڵیا. 

ئەوە ئاشكرا بووە ، قاچاخچیەكان كۆچبەرەكانیان خستووەتە ناو بارهەڵگرێك و پێیان وتن دەبرێنە ئیتاڵیا، بەڵام دوای 30 كاتژمێر هێشتنەوەیان لە نێو بارهەڵگرەكە لە ناوچەی (ئەیدین)ی ڕۆژئاوای توركیا لە شوێنێكی شاخاوی دایان دەبەزێنێت و دەڵێت ئێرە سنوری توركیایە و بار هەڵگرەكە بە خێرایی دوور دەكەوێتەوە. 

كۆچبەرەكان ژمارەیەان 84 كەس بووە لە گوندێكی ناوچەكە دوێنێ هەینی دەستگیر كراون و ئەوان روونیانكردووەتەوە كە قاچاخچیەكان پێیانوتوون ئێرە خاكی ئیتاڵیایە، بەڵام توشی سەرسوڕمان بوون كە خەڵكی ئەو ناوچەیە بە توركی قسەیان كردووە. 
 
بارهەڵگرەكە لەو شوێنەی كۆچبەرەكانی بەجێهێشتووە پێی وتوون كە دوای تێپەڕكردنی باغێكی زەیتون ئیتر دەگەنە ناوچەكانی ئیتاڵیا، بەڵام كاتێك ئەو ژمارە زۆرەی كۆچبەرەكان بەرچاوی گوندنشینانی ناوچەكە دەكەون هێزەكانی جەندرمە ئاگادار دەكەنەوە و دەستگیر دەكرێن. 






سەرچاوە: الجسر ترك


ڕیکلام