بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی رووی لە دابەزین كردووە و هەر 100 دۆلار بەرامبەرە بە 141 هەزار و 500 دینار.

بەیانی ئەمرۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراو هەر 100 دۆلار بەرامبەر بە 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كرا بەڵام كەمێك لەمەوبەر نرخەكەی رووی لە دابەزین كرد و هەر 100 دۆلار نرخەكەی دابەزی بۆ 140 هەزار و 500 دینار. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە رۆژی پێنج شەممە بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 144 هەزار دینار، ئەمڕۆش لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهای دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی رووی لە دابەزین كردووە. 


ڕیکلام