وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٠٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٩٦٥ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩٢.١%ی کۆی تووشبوان.
لەوەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، لە سەرانسەری عێراقدا ٦٠٢ هەازر و ٣٣١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٥٥٤ هەزار و ٩٩٠ کەس چاکبوونەتەوە.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٨٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.