وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بڕیارەکەی ئەمریکا دژی فالح فەیاز قبوڵکراو نییە

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەرسوڕمانی خۆی لە بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەربڕی، سەبارەت بە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکە کتوپڕو قبوڵنەکراوە بووە.

دوێنی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەهۆی تێوەگلانیەتی لە پێشێلكارییە جیدییەكانی لە مافی مرۆڤدا، خراوەتە نێو لیستی سزاكانیانەوە.

ەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: فالح فەیاز ئەندامی شانەی بەگژداچونەوەی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 بووە كە لەلایەن ئێرانەوە هاندراون

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی روونكردووەتەوە، فەییاز بەشێك بووە لەو شانەی قەیرانەی سەركردەكانی حەشدی شەعبی بە هاوكاریی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دروستیان كردبوو بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان .



ڕیکلام