پەرلەمانی عێراق دەستیکرد بە خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستیکرد بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی پەرلەمان کارەکانی دانیشتنی ٣٣ی خولی چوارەمی پەرلەمانی کردەوە و تیایدا دەستکراوە بە خوێندنەوەی یەکەمی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١.

چاوەڕوانیش دەکرێت پرۆژە یاساکە گفتوگۆ و کێشمەکێشێکی زۆری لەسەر دروست بێت لە نێوان قەوارە جیاجیاکانی ناو پەرلەمانی عێراق، بە تایبەت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، کە چاوەڕواندەکرێت زۆرترین قسەی لەبارەوە بکرێت.

پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پێکهاتووە لە زیاتر لە ٩١ تریلیۆن دینار و بە کورتهێنانی ٥٨ تریلیۆن دینار.

پڕۆژە یاساکە لەسەر بنەمای نرخی ٤٢ دۆلار بۆ بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، کە ڕۆژانە عێراق بڕی ٣ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە بکات، کە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستانیش لەخۆ دەگرێت.




ڕیکلام