مەقەستەکەی تویتەر بەرپرسانی چینیشی گرتەوە بەڵام ئەمجارە لە بەرژەوەندی موسوڵمانان

  2021-01-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای تویتەر پۆستێکی باڵوێزخانەی چینی لە واشنتن سڕیەوە دوای ئەوەی 'بێڕێزی" بەرامبەر ژنانی ئیگۆڕی وڵاتەکەی کردبوو کە موسوڵمانن

باڵوێزخانەی پەکین لە واشنتن لە تویتێکدا بەرگری لە سیاسەتەکانی حزبی شیوعی کردبوو نوسیبووی چی دیکە ژنانی ئیگۆر مەکینەی منداڵ دروستکردن نین.

تویتەر پۆستەکەی سڕیەوە و لە زاری وتەبێژەکەیەوە ڕایگەیاند، ئەوان ڕێگەنادەن کۆمەڵە مرۆڤێک لەسەر بنەمای دین یان ڕەگەز لە سروشتی خۆیان دابماڵرێن.

 ئەو تویتەی باڵوێزخانەی چین لە واشنتن دوای ئەوە دێت ڕۆژنامەی تچاینا دەیلی کە ڕۆژنامەیەکی سەر بە حزبی شیوعی چینیە و بەزمانی ئینگلیزی دەردەچێت، بڵاویکردەوە، کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایکبوون لە ناوچەی شینگیانگ بۆ لەناوبردنی توندڕەوی ئاینیی دەگەڕێتەوە.

هەرچەندە تویتەکەی باڵوێزخانەی چین ڕۆژی پێنج شەممە بڵاوبۆوە بەڵام تا ئەوکاتەی سیاسەتمەدارانی باڵای ئەمریکا رەخنەیان لێنەگرتن و ئیدانەیان نەکرد تویتەر پۆستەکەی نەسڕیتەوە.

وڵاتان و ڕێکخراوەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان رەخنەی توند لە سیاسەتەکانی چین لە شینگیانگ دەگرن، کە دیارترینیان کارکردنی بەزۆرەملێیە لەناویشیاندا بە موسوڵمانانی ئیگۆر.



ڕیکلام