نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 55 دۆلار و 99 سەنت.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی (تەکساس) بە 52 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
چەند هەفتەیەکە نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوە و بەڕای شارەزایانی بوارەکە پێ دەچێت لەماوەی داهاتوودا شەست دۆلار تێپەڕێنێت.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆناو ئاسایکردنەوەی ژیان لەهەموو وڵاتان.