بەهۆی كۆرۆناوە بەرهەمێكی هەنگ لیتری بە زیاتر لە 1300 دۆلار دەفرۆشرێت

  2021-01-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ناوچەی مێرسین مێوی هەنگ دەكرێتە گیراوەیەك و وەك ڤاكسینی كۆرۆنا هەر لیترێكی بە زیاتر لە 1300 دۆلار دەفرۆشرێت و ماوەی رابردووش فرۆشی زیادی كردووە.

مێوی هەنگ، ئەو مادەیە كە هەنگ لەسەرەتای بنیاتنانی شانەی هەنگوین دایدەنێت لە پورەكەیدا، لە ئێستادا لە ناوچەی ئێردەملی شاری مێرسینی باكوری كوردستان بەرهەمهێنانی تیادا كراوە و وەك ڤاكسینی دژە كۆرۆنا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، بەگوێرەی توێژینەوەكان ئەو مادەیە كە هەنگ بەرهەمی دەهێنێت خواردنی سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات. 

دوای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكە بڵاوبوویەوە بەكارهێنانی بەرهەمەكانی هەنگ خواستیان لەسەری زیاد بوو مێوی هەنگیش نرخەكەی بە 10 هەزار لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت بۆ هەر لیترێك كە دەكاتە 1300 دۆلار و 50 دۆلار.

مێوی هەنگ دژە بەكتریایە و سیستمی بەرگری بە بەهێزی دەهێڵێتەوە، زەینەب یڵدز ماڤی، راهێنەری هەنگەوانی لە بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی پەروەردەی گشتی ئێردەملی بە سی ئێن ئێن توركی راگەیاند: هەموو ساڵێك لە مانگی تەمووز و ئابدا، ئەو مێوانەی كە لە هەنگەوانەكان لە بەرزاییەكانی چیاكانی تۆرۆس بەدەست دەهێنرێن، بە ئەنجام دانی زنجیرەیەك رێوشوێن وای لێدەكرێت وەك مادەیەكی بەسوود بەكاربهێنرێتەوە. 

ئەو راهێنەرە ئاماژە بەوە دەكات ئەو مادەیە لە ساڵانی رابردوودا نەناسراوە و  زۆر سودی لێنەبیندراوە وەك پاشەڕۆ مامەڵەی لەگەڵ كراوە، بەڵام لە ئێستادا خواست لەسەر ئەو مادەیە بەڕێژەی100% زیادیكردووە. 

ماڤی ئاماژەی بەوەشدا ئەو مادەیە یەكێكە لەو 15 بەرهەمەی هەنگ بەرهەمی دەهێنێ، دوای وشككردنی لەبەر خۆردا، لەگەڵ زەیتی زەیتون و چەند مادەیەكی دیكەدا تێكەڵاو دەكرێت و دوای چەند رۆژێك دەپاڵێورێت و ئامادە دەبێت بۆ بەكارهێنان. 

ئەو راهێنەرە ئەوەشی راگەیاندووە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواست لەسەر بەرهەمەكە زۆر زیادیكردووە، بەڵام سودی بۆ شێرپەنجە، نەخۆشی گەدە، برینی ناو دەم، نائارامی گەدە، كێشەكانی ڕیخۆڵە و نوێبوونەوەی خانەكانی لەش هەیە. 

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو مادەیە دەتواندرێت رۆژانە بە بڕی یەك لەسەر 10ی كێشی مرۆڤ بەكار بهێندرێت ڕوڤییە یڵماز لە هەنگەوانیدا كار دەكات مێوی هەنگ دەفرۆشێت وتی "نزیكەی 2 ساڵە خەریكی كاری هەنگەوانیم پێشتر هەنگوینمان دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ  مێوی هەنگ بەرهەم دێنین، زۆر داواكاری گەورە هەیە ئێمە لە ئێستادا زۆر دڵخۆشین بە فرۆشتنەكانمان من پێشنیاری بەكارهێنانی ئەو گیراوەیە دەكەم، كە سەرچاوەی چاكبوونەوەیە بۆ هەموو كەسێك". 


ڕیکلام