شیعەکان بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 کۆبوونەوە

  2021-01-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قەوارە شیعییەکانە لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، قەزارە شیعییەکان ئەمڕۆ لە نوسینگەی رەوتی حیکمە لە پەرلەکان کۆبوونەوەیەکیان کردووە، بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە وردەکاری پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ٢٠٢١، بێئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.

کۆبوونەوەی قەوارە شیعییەکان لەسەر یاسای بودجە لە کاتێکدایە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی کۆبوونەوەیەکی سازکرد، بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بە یاسای بودجەی فیدراڵی.

دوێنێش پەرلەمانی عێراق کۆبۆوە بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢١.

 



ڕیکلام