قاسم ئەعرەجی بەیاننامەکەیەکی دیکەی دەرکرد لەسەر دیدارەکەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا

  2021-01-11  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو لێدوانەی کە درابووە پاڵ ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا سەبارەت بەوەی پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڵەکەی ڕاستبکاتەوە دەربارەی سزادانی فالح فەیاز، خودی خۆی ئەو قسەی کردووە نەک باڵێۆزی ئەمریکا.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی ئەعرەجی بڵاویکردەەە، ئەو زانیاریانەی کە هاتووە لە بەیاننامەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە دیدارەکەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، سەبارەت بە ڕاستکردنەوەی بڕیاری وەزارەتی گەنجیەی ئەرمیکا دەربارەی سزادانی فالح فەیاز، ئەو لیدوانە لەسەر زمانی ئەعرەجی بووە و لە توێتێکدا بڵاویکردووەتەوە، نەک ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا ئەو لێدوانەی دابێت.

ئەو بەیاننامەیە نوێیەی نوسینگەی قاسم ئەعرەجی لە کاتێکدایە، پێشتر ئاژانس و میدیاکان هەواڵێکیان بەیاننامەیەکی دیکەی ئەعرەجیان بڵاوکردەوە، کە گوایە ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، لە دیدارەکەی لەگەڵ ئەعرەجی ڕایگەیاندووە، پێویستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەو بڕیارەی ڕاستبکاتەوە سەبارەت بە سزادانی فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە رایگەیاند، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەهۆی تێوەگلانیەتی لە پێشێلكارییە جیدییەكانی لە مافی مرۆڤدا، خراوەتە نێو لیستی سزاكانیانەوە.

ەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: فالح فەیاز ئەندامی شانەی بەگژداچونەوەی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2019 بووە كە لەلایەن ئێرانەوە هاندراون

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی روونكردووەتەوە، فەییاز بەشێك بووە لەو شانەی قەیرانەی سەركردەكانی حەشدی شەعبی بە هاوكاریی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دروستیان كردبوو بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان .



ڕیکلام