شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی چەکدارانی داعش، لە نزیک کەرکوک ٧ چەکداری داعش کوژران.
لە بەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوو کاتی جیاوازدا بۆرومانی تونێلێکی چەکدارانی داعشیان کردووە لە ناوچەی (وادی شای) لە پارێزگای کەرکوک، ٧ چەکداری ئەو ڕێکخراوە کوژراون.
دوای بۆردومانەکەش هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناوچەکە لاشەی ٧ چەکداری داعشیان دۆزیوەتەوە، کە هەندێکیان بە تەواوی پارچە پارچە بوون.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای بۆرودومانەکە هێزەکانی سوپا کێوماڵی ناوچەکەیان کردووە و دەستیان گرتووە بەسەر حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە و ژمارەیەک پشتێنی بۆمبڕێژکراو و ئامێری مۆبایل و جلوبەرگی ژنانەیان دەستبەسەردا گرتووە.