بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی لە بارەی ژیانی ژنێکی دەروون نەخۆش و بێڵانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان ڕزگاریان کردووە نەک وەک ئەوەی لە لایەن هەندیک کەسەوە کە بانگەشی بۆ کراوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بڵاوبونهوهی گرتەیەکی ڤیدیۆیی يئهو ژنه لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیس سەرای ڕاسپارد بۆ بەدواداچون لەو گرتەڤیدیۆییە.
لە ڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە " دواترو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و ژنەكە دۆزرایەوە و بەهاوكاری د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری نەخۆشییە دەرونییەكانو لەئێستادا لەونەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت."
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەختیکردووەتەوە، لهحاڵهتی دووبارهبونهوهی ههر كارێكی لهو جۆره و خۆبهپاڵهوانكردن لهتۆرهكۆمهڵایهتییهكان، ناچاردهبین يئهو كهسانه ڕوبهڕوی یاسا و دادگا بكهنهوه .