تەندروستی عێراق: دوو هەفتەیە حاڵەتی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە تووشبوون زیاترە

  2021-01-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٦٧ کەسی دیکە تووشی کۆرنا بوون و ٤ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٩٩٢ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە عێراقدا بەرزبووتەوە بۆ ٩٢.٩%ی کۆی تووشبوان.

لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ٦٠٥ هەزار و٤١٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٦٢ هەزار و  ٥٧٥ کەس چاکبوونەتەوە.

تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٩١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام