بۆ شەڕ لە دژى پەکەکە کۆماندۆى تورکیا سنورى هەرێمى کوردستانى بەزاند
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە هێزی کۆماندۆی تورکیا هاتوونەتە سنورى کوردستان بە مەبەستى کردنە ئامانجى بنکە و بارەگاکانى پەکەکە لەوناوچانى تێیدا نیشتەجێن.
ئەمە دواى ئەوە دێت، هەفتەى رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند هێرشێکیان کردە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت بۆ ئەو ناوچانەى بنکە و بارەگاکانى پەکەکەى تێدایە.