نرخی نەوت لە بۆرسەکانی جیهاندا ڕوو لە دابەزینە و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 91 سەنت فرۆشرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 53 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا نرخی نەوت بەردەوام بەرزدەبووە و هەتا نرخەکە گەیشتە 57 دۆلار.
شارەزایانی بوارەکە پێشبینی دەکەن نرخی نەوت بەردەوام بەرزببێتەوە و 60 دۆلار تێبپەڕێنێت ئەوەش بەهۆی ئاساییبونەوەی ژیان لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.