ترەمپ: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر کۆنگرێس دادگای دەکرێن

  2021-01-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند ئەو شۆک و دڵتەنگ بووە بەوەی لە کۆنگرێس لە هەفتەی ڕابردوو رویدا و بەڵێندەدات کە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکات کە بەشداریان کردوە.

سەرۆکی ئەمریکا لەو پەیامەدا ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو بەرپرسانم ڕاسپاردوە بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی ئاشتیانەی و بێ کێشە.

ترەمپ ڕاشیگەیاندوە بە ڕوونی ئیدانەی ئەو توندوتیژیانە دەکەم کە ڕوویاندا و لە ئەمریکا هیچ شوێنێک بۆ تێکدەران نیە، بەرگریکردن لە ئەمریکا و پاراستنی بە یاسا دەبێت نەک بەو جۆرەی ڕویدا.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە لایەنگرانی راستەقینەی ئەو توندوتیژی ناکەن و ڕێزی هێزە ئەمنیەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەگرن.

وتیشی ئەمریکا دەوڵەتی یاسایە، ئەوانەی دەستیان هەبوو لە هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوودا، دەبێت دادگایی بکرێن.

ترەمپ ئەوەشی وت ئەوەی رویدا نابێت دوبارە بێتەوە هەر هاوڵاتیەکی ئەمریکی ئەگەر چەپ بێت یان ڕاست ئەگەر دیموکرات بێت یان کۆماری هیچ پاساوێکی نیە بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی.

وتیشی زانیاری بەدەستگەیشتەوە کە لە واشنتۆن خۆپیشاندان بکرێت و توندوتیژی ئەنجامبدرێت هەر بۆیە وەک سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردوە هەزاران هێزی پاسەوانی نیشتیمانی بێنە ناو واشنتۆن و شارەکە بپارێزن بۆ ئەوەی دەسەڵات بە ئاشتیانە بگوازرێتەوە و کێشە دروست نەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوودا کۆنگرێسی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ دەستپێبکات.