بەوێنە.. کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی لە سلێمانی داخرا

  2021-01-14  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2021.1.14) لەهەڵمەتێکی بەرفراوانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکی ئازادی لە شاری سلێمانی، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، کۆگایەکی ئامادەکردنی خواردەمەنی داخراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆگاکە خواردەمەنی بۆ ئەو دەستگێڕانەی لەسەر چیای گۆیژە ئامادەکردووە کە بەشێوەی دەستگێڕ و عەرەبانە خواردەمەنی دەفرۆشن.

شۆرش کەمال، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنەکانی قائیمقامیەت داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەخواردنی دەستگێڕ و عەرەبانەکان دوربکەونەوە چونکە کۆگاکانی ئامادەکردنی خواردەمەنییەکانیان مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن جێبەجێ ناکەن، ئەمەش مەترسی بۆ تەندروستی ئەو کەسانە دروست دەکات ئەو جۆرە خواردەمەنیە دەخۆن.



ڕیکلام