پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیرکرد کە بە دروستکردنی نوشتە و جادوو فێڵی لە خەڵک کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر / بنکەی پۆلیسی کەسنەزان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هەڵساوە بە دروستکردنی نوشتە و جادوو و دووعاکردن بۆ خەڵک بەفێڵ و لەو ڕێگەییەوە پارەی لە خەڵک وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە پێی ماددە (٢٤٠) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.