بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکەن چەند شەپۆلێکی تری پاڵەپەستۆی نزم ڕووبکاتەوە هەرێم و ئەوەش وادەکات مەترسی وشکەساڵی بڕەوێتەوە.
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، لە ماوەی 24ڕۆژی ڕابردوو، دوا باران لە ٢٢ی١٢ی٢٠٢٠ەوە له هه‌رێمی كوردستان باریوه و كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه پاڵاپه‌ستۆیه بۆته ڕێگرێك له هاتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان، به‌تایبه‌تییش لە هه‌رێمی كوردستان به‌شی هه‌ره‌زۆری بارانه‌كه‌ی ساڵانه كه ده‌بارێت، له‌ئه‌نجامی كاریگهربوونیهتی به نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه پاڵاپه‌ستۆیه، ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دابڕانێك دروست بوو و نه‌هات بۆ ناوچه‌كانی ئێمه، ئەوەش وایكرد له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردوو بارانبارین له ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆمار نه‌كرێت.
راشیگەیاندووە، وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵ جیاوازییەكی تری هه‌بوو، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی باران بارین كه له هه‌رێمی كوردستان له 1/10وه ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی مانگی پێنج به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌تاوه بارانبارین دواكه‌وتبوو، دوابه‌دوای ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش به‌هۆی ئه‌م دابڕانه‌ی له ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردوودا كه باران نه‌باریووه، ئه‌مانه هه‌مووی بوونه هۆكارێك بۆ بوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌تایبه‌تی بۆ جوتیاره‌كان.
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، "سەرەڕای دواكه‌وتنی باران بارین، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن ده‌توانیین بڵێین، لەدوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستان دوباره کەوتۆتە ژێر كاریگه‌ی نزمه پاڵاپه‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌مەش سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان ڕوو له ناوچهكەمان بكه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به وشكه‌ساڵی فازڵ ئیبراهیم رایگەیاندووە، "بێگومان ئێمه له‌ناو وه‌رزی بارانبارینداین، مانگێك تێپه‌ڕبووه له‌وه‌رزی زستان، له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ڕاسته بارانبارین دواكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه بارانانه‌ی كه باریوون و ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن، له‌داهاتوودا به‌تایبه‌ت له پانزه ڕۆژی كۆتایی ئه‌م مانگەدا، سێ شه‌پۆلی باران بارین کە پێشبینی ده‌كرێت ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه، ئه‌مانه واده‌كه‌ن ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه هه‌یه و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وشكه‌ساڵیش كه باس ده‌كرێت، لاواز بێت و بڕه‌وێته‌وه.
دووپاتیشیکردەوە، ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوو ڕوو له ناوچه‌كه بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه وه‌رزی بارانبارینیش ماوه له ناوچه‌كه و له هه‌رێمی كوردستان و له وه‌رزی به‌هاریش بڕێكی باش باران ده‌بارێت، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاد ببێته‌وه هه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی كه له وشكه‌ساڵی ده‌كرێت لاواز بێت.