بەپێی راپۆرتەکەی دیلۆیت، لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری سەربار دەکات بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری کەرتی نەوت و گاز.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017-ەوە بە بەردەوامی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوە، لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە و لە ساڵی (2019)ەشەوە داتا و زانیاری پێشکەش کردووە دەربارەی ڕەسیدی پێشەکیدراو بە هەرێمی کوردستان کە قەرزاری کڕیارەکانی نەوتە، هەروەک لە ساڵی 2020دا ئاشکراکردنی زانیارییەکان فراوان کران و هاوتاکردنی داتاکانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەکان و بەکاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.
بەپێی داتاکانی دیلۆیت، لە سەرەتای ساڵی 2020 تاوەکو مانگی 9- 2020، هەرێمی کوردستان بەبڕی 3 ملیار و 176 ملیۆن و 136 هەزار و 721 دۆلار نەوتی فرۆشتووە و دوای دەرکردنی پارەی حەقدەستی کۆمپانیاکانی نەوت و تێچووەکانی دیکە، ئەوەی کە سافی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، بڕی 1 ملیار و 831 ملیۆن و 781 هەزار و 964 دۆلار بووە .
-بۆ بینینی بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠٢٠ کلیک لێرە بکە.
-بۆ بینینی بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠٢٠ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ کلیک لێرە بکە.
-بۆ بینینی بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠٢٠ تاکو٣٠ ئەیلوولی ٢٠٢٠ کلیک لێرە بکە.
وەزارەتی دارایی بڕیاریدا موچە نەدراوەکان بکرێت بە قەرز
پارێزەرەکانی گیراوانی بادینان بە فەرمی یاداشتیان ئاراستەی دادگای پێداچونەوە کرد
سەرۆکی چین سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر هەژاریدا ڕاگەیاند
سەدا 10ی شەقامی 100 مەتری سلێمانی تەواو بووە
ئەمڕۆ موچەی نۆ وەزارەت و دەزگا دابەشدەکرێت