وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا نۆ مزگەوتی داخست

  2021-01-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند لەم هەفتەیەدا نۆ مزگەوتیان داخستووە و بڕیارەکەی لەسەر داوای ئەو بووە.

جێراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند بەتایبەت 18 مزگەوتیان چاودێری کردوە و نۆ لەو مزگەوتانەیان داخستووە،چونکە ئەوان دژی جیاخوازی ئیسلامیەکانن.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ئەوەشی وتووە پێنج لەو مزگەوتانەی داخراون بەهۆکاری ئیدارییە چونکە لەگەڵ ئادابەکانی ئیسلامدا نەدەگونجان.

جیراڵد دارمانان ئاماژەی بەوەشکردوە بەردەوام چاودێری وردی شوێنەکانی نوێژکردن و مزگەوتەکان دەکەن و لەم هەفتەیدایە 34 تێبینیان لەسەر مزگەوتەکان تۆمارکردوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو چەند روداوێکی کوشتن بەهۆکاری ئاینی رویدا و ئەوەش نیگەرانی و کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.


ڕیکلام