بەهۆی بەفرەوە 130 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا

  2021-01-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گەورەترین رووداوی هاتووچۆ لە وڵاتی ژاپۆن روویدا و 130 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و بەهۆیەوە تەنها یەك كەس گیانی لەدەستداوە.

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی وڵاتەكەی گرتووەتەوە لە شاری ئۆساكی وڵاتی ژاپۆن رووداوێكی هاتووچۆ روویدا كە تیایدا 130 ئۆتۆمبێل پێكیاندادا، لە رووداوەكەدا نزیكەی هەزار كەس لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلانەدا بوون كە پێكیانداداوە.

لەو رووداوەدا تەنها یەك كەس گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسی دیكەش برینداربوون،  رووداوەكە لە چوار رێیانێكدا روویداوە  كە بە چوار ڕیانی فوروكاوە ناسراوە  لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە ناوەندی كۆنتڕۆڵی پۆلیسی خۆجێی ئۆساكی-یەوە بڵاوكراوەتەوە رووداوەكە بەهۆی خراپ ئاژوتنی پاسێكەوە بووە. 


ڕیکلام