ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق هەڵبژاردنى پێشوەختەى بۆ 10ى ئۆکتۆبەر دواخست

  2021-01-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیران عێراق دەنگیدا لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ رۆژی 10 ئۆکتۆبەری ئەمساڵ.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایکرد وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنەکە لە 6 ی حوزەیرانەوە دوابخرێت بۆ 16 ی ئۆکتۆبەر.
هەروەها بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە ماوەی چەند مانگێکە  وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ناکۆکی لەسەرە.
هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکەمجارە لە عێراق ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەش دەبێت پەرلەمان خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنەکە ئەنجامبدرێت.


ڕیکلام