تەندروستی عێراق: ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە

  2021-01-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٢٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٩ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ١٨١٣ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ئێسادا ڕێژەی چاکبوونەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٤%ی کۆی تووشبوان، کە ئەوەش ژمارەیەکی باشە لەچاو چەند مانگی ڕابردوودا.

لەوەتەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٦٠٩ هەزار و ٨٥٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٧٣ هەزار و ١١ کەس چاکبوونەتەوە.

بەگوێرەی سەرژمێری ڕۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٩٦٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ڕیکلام