لە سلێمانی زیاتر لە 13 كیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

  2021-01-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سلێمانی، رایگەیاند لە ئۆپراسیۆنێكدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 13 كیلۆ مادەەی هۆشبەرداگرتووە كە لە هەوڵدابوون بینێرنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

پشتیوان بەهادین، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای كۆكردنەوەی چەند زانیاریەك لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشماندا لەگەڵ بەشی كەینانی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی بازگەكان توانیمان دەستبگرین بەسەر بڕی زیاتر لە 13 كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك. 

ناوبراو وتیشی: ئەو ماددەیە ئەو كەسانەی دەستگیركراون لە چەند كەسێك پێكهاتوون و خەڵكی هەموو شوێنێكیان تێدایە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرجەمیان دەستگیرنەكراون ناتوانین ژمارەكەیان ئاشكرا بكەین. 

ئەوەشی روونكردەوە ئەو ماددەیەی دەستی بەسەرداگیراوە لە نێو ئامێری بەرزكەرەوە (رافیعە)دا شاردراوبوونەوە، لە هەوڵدابوون ببرێنە وڵاتێكی دیكە، بەڵام پێش ئەوەی ئەو پڕۆسەیە ئەنجام بدرێت دەستی بەسەرداگیراوە.

 بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە سلێمانی، وتیشی: ئەو كەسانەی ئێستا لەلامان راگیراون، پشكنین بۆ خۆیان و بۆ ماددەكانیان دەكرێت و دواتر رادەستی دادوەر دەكرێن بۆ ئەوەی بڕیار لە سزای ئەو كەسانە بدات و ماددەكەش تەلەف بكات، ئەوانەشی دەستگیر كراون تەمەنیان لەسەرو 25 ساڵەوەیە. 


ڕیکلام