بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنى وەزیران لەبارەى رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت کۆبێتەوە.
ژیان_هەرێمى کوردستان: وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تؤڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئەنجوومەنەى وەزیران كۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات .
دەشڵێت، چەند بابەتی گرنگی وەك رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبونەوەكە دەبن .