زەینەدین زێدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید تووشی كۆرۆنا بوو

  2021-01-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
زیندین زیدان ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانێت لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ئەلاڤێس بەشداری بكات.


رۆژنامەی ماركای ئیسپانی كە نزیكە لە یانە مەدریدیەكە رایگەیاند زێدان بەهۆی پۆزەتیف دەرچوونی پشكنینەكەی ناتوانێت بەشداری كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەكەی بەرامبەر ئەلاڤێش بكات و بۆ یاریەكەش لە شوێنی ئەو دەیڤید بێتونی ڕاهێنەری دووەمی مەدرید گەشت دەكات. 

ئەو راهێنەرە دوێنێ بەشداری مەشقەكانی یانەكەی كردووە، لەبارەی شكستی یانەكەی بەرامبەر یانەی ئەلكۆیانۆ گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەكانی كردووە. 

 راهێنەرەكە لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی بتوانێت لە یاریەكانی دوای یاریەكەی ئەلاڤێس بەشداری بكات و لە كورسی یەدەگ چاودێری یاریەكان بكات، بەڵام ئەو راهێنەرە ناتوانێت سەرپەرشتی تیپەكە بكات بۆ هەریەكە لە یاریەكانی لیڤانتی و هوسیكا و یاریەكی دواخراویشی هەیە لە نۆی مانگی شوباتدا بەرامبەر یانەی خیتافی. 


ڕیکلام