ئیسرائیل رەزامەندی نیشاندا لەسەر بڵاوکردنەوەی سیستمی موشەکی دژە ئاسمانی لە کەنداو

  2021-01-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئیسرائیل ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سیستمی قەڵغانی ئاسنینی بەرگری دژە ئاسمانی لە ناوچەی کەنداو بڵاوبکاتەوە.

ڕۆژنامەی هائارێتسی ئیسرائیل ئەمڕۆ لەسەرچاوەیەکی سەربازیی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، لێپرسراوی سەربازی لە دەوڵەتی جولەکە ڕەزامەندییان نیشانداوە لەسەر بڵاوکردنەوەی قەڵغانی ئاسنین لە بنکەکانی سوپای ئیسرائیل لە ژمارەیەک لە دەوڵەتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی ئەوروپا و ڕۆژهەلاتی دوور.

لێپرسراوانی ئیسرائیل بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاند، گفتوگۆ دەسوڕێنەوە لەسەر ڕەزامەندی تەکنیکی بۆ بڵاوکردنەوە و جێگیرکردنی سیشتمی دژ ئاسمانی بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە هێزەکان و بنکەکانی ئەمریکا، لە هەر هێرشێکی ئێران و هاوپەیمانەکانی.

بەڵام ئەو لێپرسراوانەی ئیسرائیل ڕەتیانکردەوە، ناوی ئەو دەوڵەتەی کەنداو ئاشکرا بکەن، کە سیستمی قەڵغانی ئاسنینی تیا بڵاودەکرێتەوە.

لێپرسراوە ئیسرائیلییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سعودیە و چەند دەوڵەتێکی دیکەی کەنداو، خواستی ئەوەیان هەیە ببنە خاوەنی سیستمی دژە موشەکی، بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئێران، بە تایبەت دوای هێرشەکانی ساڵی ٢٠١٩ی حوسییەکان یەمەن بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ، بەڵام ڕەتیانکردەوە بڵاوکردنەوەی ئەو سیستمی بەرگری ئاسمانییە، بەشێک بێت لە ڕێککەوتنامەی "ئەبراهام"ی تایبەت بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەند دەوڵەتێکی عەرەبی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی سعودی کردووە، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، سعودیە ڕێککەوتنێکی ئیمزا کردووە، تا لە ڕێی واشنتۆنەوە بتوانێت سیستمی موشەکی  (قەڵغانی ئاسنین) لە ئیسرائیل بکڕێت، بەڵام لەو کاتەدا وەزارەتی بەرگری ئێسرائیل هەواڵەکەی رەتکردەوە.

  



ڕیکلام