چوار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە ماڵێكدا دەستگیركران

  2021-01-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سەرچنار چوار تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەكارهێنەری‌ ماددەی‌ هۆشبەربوون، یەكێك لەوان تەمەنی 17 ساڵە.

ئەو چوار كەسە كە بە ماوەی 14 لە یاسای نەهێشتنی‌ ماددە هۆشبەركان دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە سێ كەسیان لە ساڵی 2000 لە دایك بوون و یەكێكیشیان لە ساڵی 2004 لەدایك بووە. 

پۆلیسی سلێمانی روونیكردووەتەوە رۆژی‌ 23/1/2021 مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی سەرچنار ئەوچوار تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە كەیەكێك لە تۆمەتبارەكان ئافرەتە، لەماڵێكدا لەگەڕەكێكی‌‌ شاری‌ سلێمانی‌ كە ماددەی‌ هۆشبەریان بەكارهێناوە.

پۆلیس ئاماژەی بە بڕیاری دادوەركردووە بۆ دەستگیركردنیان و دەشڵێت: لەكاتی‌ دەستگیركرنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی‌ هۆشبەر لەگەڵ كەلوپەلی‌ بەكارهێنانی‌ ماددەكاندا.


ڕیکلام