وێنەیەکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسە و باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە

  2021-01-25  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوسینگە تایبتەکەی کامالا هاریس جێگری جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، قسە و باسێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەت لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.

مێزی نوسینگەکەی کامالا هاریس بووە جێی سەرنج و سەرسوڕمانی هەواردارانی و ئەو کەسانەی کە بەدواچوونی بۆ دەکەن.

شێوەی مێزی نوسینگەکەی بەشێوەیەکی جیاواز دروستکردووە، کە دوو ڕووی هەیە، هەندێک دەڵین بۆ ئەوەی هەرچییەک چووە سەردان و میوانداری هەست بە نامۆیی نەکات و وابزانێت لە نوسینگەی خۆیەتی.

کامالا هاریس لە مێژووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکەمجارە ژنێک ببێتە جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ڕەگەزی باشوری ئاسیا.



ڕیکلام