بەتۆمەتی دزیکردن و بازرگانی بەمادەی هۆشبەر دوو کەس لە کەرکوک دەستگیرکران

  2021-01-25  | 
کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
پۆلیسی کەرکوک لەهەڵمەتێکدا دوو کەسی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بەدزیکردن و بازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکان.

قەیس عامر بەڕێوبەری بەشی نەهێشتنی تاوانەکان لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەکان لە بنکەی پۆلیسی ئازادی، دوو کەسەیان بەتۆمەتی دزیکردن ومامەڵەکردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە چەک ومادەی هۆشبەریان پێوە گیراوە، پاش ڕاوەدونانیان لە گەڕەکی شۆڕیجەی کەرکوک‌ دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیانناوە بە  دزینی 15 ماتۆڕسکێڵ و7 ئامێری مۆبایل، هەروەها دانیانناوە بەدزیکردن لە ژمارەیەک دوکان وناوچەی بازرگانی لەهەمان گەڕەک.

بەڕێوبەری بەشی نەهێشتنی تاوانەکان لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک راشیگەیاند، ، لە ئێستادا هەر دوو تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراون .



ڕیکلام