نرخی نەوت تا ڕادەیەک جێگیری بە خۆوە بینیوە و چەند رۆژێکە بەشێوەیەکی کەم بەرز و نزم دەکات.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 55 دۆلار و 27 سەنت فرۆشراوە.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 52 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی،ئەوەش دوای چەندین مانگ بوو کە بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخەکەی دابەزیبوو.