هاتوچۆی هەولێر: دەبێت شۆفێرانی تاکسی مۆڵەتی تایبەت بە تاکسی دەربهێنن

  2021-01-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند لەمەودوا هەرکەسێک مۆڵەتی گشتی هەبێت ناتوانێت ئۆتۆمبیلی تاکسی لێبخوڕێت،بەڵکو پێویستە مۆڵەتەکەی بگۆڕێت بۆ مۆڵەتی گشتی تایبەت بە تاکسی.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاندوە لەگەڵ دەرچونی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی ولێدانی لۆگۆ لەتاکسیەکان، بریاردرا کەشوفێری تاکسی وەکو پیشەیەکی تایبەت بناسێنرێت، بۆیە فەرمانبەر وکەسانی سەربازی وهێزی ناوخۆ لێ بێبەشکران.

ئاماژەی بەوەشکردوە بەپێی بریارەکە هەر کەسێک ببێت بەشوفێری تاکسی لەپاش تەواوکردنی رێکارەکانی لۆگۆلێدان دەبێت مۆڵەتە گشتیەکەشی بگۆڕێت بۆمۆڵەتی گشتی تایبەت بەتاکسی.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دڵنیایشی داوەتە شۆفێرانی تاکسی کە دەتوانن بە مۆڵەتی گشتی تاکسی ئۆتۆمبیلی تایبەت و بارهەڵگریش لێبخوڕن.

هەروەها دەشڵێت بەڵام کەسێک کەمۆڵەتەکەی تەنها گشتی بێت و هی تاکسی نەبێت،بۆی نییە تاکسی لێبخورێت ،بەڵام بۆی هەیە ئوتومبێلی بارهەڵگر وپاس وتایبەت لێبخوڕێت.

فازڵ حاجی ئاشکراشیکردوە لە ئێستادا مۆڵەتی شۆفێری گشتی تاکسی باشتر و گشتگیرترە لە مۆڵەتی شۆفێری گشتی.





ڕیکلام