دادگای باڵای پاکستان بکوژی رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی ئازادکرد

  2021-01-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای باڵای پاکستان بە زۆرینەی دەنگی ٣ دادوەر بڕیاریدا بە ئازادکردنی هاوڵاتییەک کە تۆمەتبارە بە سەربڕینی رۆژنامەنوسێکی ئەمریکا.

سەلمان تاڵیبودین داواکاری گشتی پاکستان بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند بە زۆرینەی دەنگ لە کۆی سێ دادوەر، دوو دادوەر رازیبوون بەوەی ئەحمەد عومەر سەید شێخ لە هەموو تۆمەتەکانی ئازادبکرێت .

ئەحمەد عومەر سەید شێخ تۆمەتباری سەرەکیە لە رفاندن و کوشتنی دانیاڵ پێرڵ پەیامنێری رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو .

دانیاڵ پێرڵی تەمەن ٣٨ ساڵ لە ساڵی ٢٠٠١ رفێندرا لەکاتێکدا کە خەریکی لێکۆڵینەوە بوو لە هێرشی ١١ی سێپتەمبەر، دواتر ڤیدیۆی سەربڕینەکەی لەلایەن گروپە چەکدارەکان بڵاوکرایەوە.


ڕیکلام