سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئوردن ئەو دۆسیانەیان تاوتوێکرد کە جێی بایەخی هەردوولان

  2021-01-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بەشیر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبۆوە و گفتوگۆیان کرد لەو دۆسیانەی کە جێی بایەخی هەردوولان.

لە بەیاننامەیەکدا نوسینگەی کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوایکردووە، لە بەشیر خەساونە هاوتا ئوردونیەکەی.

بە گوێرەی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو لا، هەروەها تاوتوێی چەند بایەتێکیان تاوتوێکرد، کە جێی بایەخی هەردوولا بووە.

لەبەیاننامەکە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە دیدارەکەدا چەند دۆسییەکی گرنگ بۆ هەردوو گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، کە ژمارەیەک لە وەزیرانی هەردوو حکومەت ئامادەی بوون.
ئەمڕۆ بەشیر خەساونە سەرۆک وەزیرانی ئوردن، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وڵاتەکەی سەردانی بەغدای کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئوردن داوای لە حکومەتی عێراق کرد، نەوتی خاوی بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕی نەوت پێ بفرۆشێت

بەندەری عەقبەی ئوردن یەکێکە لەو بەندەرە گرنگانەی کە بە درێژایی مێژووی عێراق بایەخی هەبووە بۆ حکومەتی عێراق، چونکە لە کاتی گەمارۆکان و تا ئیستاش بە یەکیک لە دەروازەکانی هاوردەکردنی کەلوپەل و کاڵا دادەنرێت بۆ عێراق.



ڕیکلام