وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٤٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ١٩٣٣ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تا ئێستا ٦١٧ هەزار و ٢٠٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٥٨٨ هەزار و ٢٦٠ کەس چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا ٩٥.٣% کۆی تووشبوانە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە ڕۆژانە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی دەکاتەوە، تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٣٠٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.