تیمێکی تەندروستی دوای شەش کاتژمێر مانەوە لە بەفردا، توانیان بچنە شارۆچکەی چاڵدێران و برینی سەری منداڵێکی تەمەن یەک مانگ، پاکبکەنەوە .
ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، لە هەواڵێکیدا چیرۆکی چارسەرکردنی برینی سەری منداڵێکی تەمەن یەک مانگ دەگێڕێتەوە، کە منداڵەکە چەند ڕۆژێک پێشتر نەشتەرگەری بۆ کراوە، بە مەبەستی لابردنی ئاوبەندی سەری .
منداڵەکە و خانەوادەکەی لە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای وان نیشتەجێ بوون، کاتێک تیمێکی تەندروستی ویستوویانە بچنە شارۆچکەکە بۆ پاککردنەوەی برینی سەری منداڵەکە، بۆماوەی شەش کاتژمێر لە بەفردا گیریانخواردووە .
دواتریش تیمەکانی فریاکەوتن و شارەوانی دەچن بە هانای تیمە تەندروستییەکەوە و ڕزگار دەکرێت، پاشانیش تیمەکە دەچنە ماڵی منداڵە برینەکەی پاکدەکەنەوە .
لە دوو مانگی ڕابردوودا، چەند جارێک شەپۆلی بەفر بارین، ناوچە شاخاوییەکانی باکوری کوردستانی گرتووەتەوە، بەوهۆیەشەوە ڕێگەی دەیان گوند و ناوچەی دوورە دەست داخراوە .