لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان لە قایمقامیەتی سلێمانی نرخی کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ڕابردوو بە 37 دینار دیاریکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەت لەمانگی ڕابردوو مۆلیدەکان لە گەڕەکاندا لەنێوان 260 کاتژمێر بۆ 300 کاتژمێر کاریان کردوە بەوەش نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 9 هەزار و 750 دینار بۆ 11 هەزار و 500 دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە بۆ مانگی شوبات خشتهی كارپێكردن و دابینكردنی كارهبا لهلایهن موهلیده ئههلییهكانهوه دەگۆڕێت بەجۆرێک بهیانیان لهکاتژمێر (7 بۆ 8) و نیوهڕوان له کاتژمێر (12) بۆ (1)ی شهو هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە دەبێت کاربکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو کارەبای نیشتیمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و وەزارەتی کارەباش هۆکارەکەی بۆ زۆری خواستی هاوڵاتیان و نەبونی سوتەمەنی دەگێڕێتەوە.