وتەبێژی وەزارەتی کارەبا هۆکاری گرانکردنی نرخی کارەبای ئاشکراکرد

  2021-02-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند زیادکردنی نرخی کارەبا بەڕێژەی 20٪ بەهۆی گۆڕینی بەهای دینارەوەیە بەرامبەر بە دۆلار.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند زۆرینەی خەرجیەکان بە دۆلارە و داهاتەکانیش بە دینارە بۆیە ئەو بڕیارە دراوە.

وتیشی ئەمە گرانبوون نیە بەڵکو ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخەیە کە بەهۆی دۆلارەوە دروستبووە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند بەهۆی دابەزاندنی نرخی دینارەوە گرفتی زۆریان بۆ دروستبووە و ئەو کۆمپانیایانەی کە لەگەڵ ئەوان کاردەکەن کێشەیان هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد زیادکردنەکە لەسەر هەموو بەشەکانە بە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی نەک تەنها هاوڵاتیان.

ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا وەزارەتی کارەبای هەرێم بڕیاریدا بە گرانکردنی نرخی کارەبای نیشتیمانی بۆ سەرجەم بەشەکان.


ڕیکلام