ڕێکارێکی کۆشکی سپی ڕۆژنامەنووسان توڕە دەکات

  2021-02-03  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەیامنێرانی میدیا جیاجیاکانی ناو کۆشکی سپی پێیان نیگەرانی و توڕەیی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەو داوایەی کە نووسینگەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردوویەتی،بە ناردنی پرسیارەکانیان بەرلە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکان، چونکە پێچەوانەی بەڵینەکانی بایدنە کە پێشتردابوونی بۆ ڕێزگرتن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی.

یەکیک لە پەیامنێنرانی ڕۆژنامەی  (دەیلی بێست) ڕایگەیاند، ئەو داوایە ڕۆژنامەنووسانی بەتەواوی توڕە و نیگەران کردووە، کاتێکیش ئەو بابەتە لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیدا دراوەتە کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی، ئامۆژگاری پەیامنێرەکان کراوە، کە ملکەچی ئەو جۆرە داوایە نەبن و گوێی پی نەدەن.

ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە ڕۆژنامەکەیان راگەیاندووە، جێی خۆشحاڵەیە کە لێدوانە ڕۆژنامەوانییە کورتەکان گەڕاونەتەوە بۆ کۆشکی سپی، بەڵام ئەگەر بێتوو پرسیارەکان لەلایەن کۆشکی سپییەوە هەڵبژێدرێت و هەڵاوێر بکرێن، ئەوە بە هیچ شێوەیەک پێی ناوترێت ڕۆژنامەوانی ئازاد.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ چەند جارێک میدیا و ڕۆژنامەوانی بە "دوژمنی گەل" ناوبرد، ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدن، دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژنامەوانی بگۆڕێت، بە تایبەت لە ئێستادا ڕۆژانە کورتە دیدار و لێدوانی  ڕۆژانە لەلایەن کۆشکی سپیییەوە بڵاو دەکرێتەوە.

 



ڕیکلام