ڕۆحانی: هەوڵدەدەین ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق و ئێران بگاتە 20 ملیار دۆلار

  2021-02-03  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی پێشوازیکردن لە فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن ئاستی ئاڵوگۆڕی ئابوری نێوان هەردوو وڵات بەرزبکەینەوە بۆ ٢٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.

ڕۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەبەرچاوگرتنی توانا و هەلی ئابوری گونجاو بۆ عێراق و ئێران و بەو پێیەی ئابوری هەردوولا یەکتری تەواو دەکەن، بەو هۆیەوە داوایکرد قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ساڵانە بەرزبکرێتەوە بۆ ٢٠ ملیار دۆلار.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاکێشانی هێڵی ئاسنی نێوان عێراق و ئێران سودی بازرگانی فراوان و گەورەی بۆ هەردوو وڵات دەبێت.

ڕۆحانی جەختیکردەوە، کۆبوونەوەی نێوان لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و چاودێریکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا و جێبەجێکردنیان، دەتوانن هەنگاوی گرنگ بنێن لە بواری گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبووەتەوە.

الرئيس الإيراني حسن روحاني خلال استقباله وزير الخارجية فؤاد حسين بطهران: فوائد اقتصادية لمد خط السكك الحديد بين العراق وإيران.. ونسعى لرفع التبادل التجاري بين البلدين إلى 20 مليار دولار سنوياً



ڕیکلام